کوردستانی
هەناردەکردنی کاڵا لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان زیادیکردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
حکومەتی ئێران لە چوارچێوەی پرۆژەیەکی نوێدا، پەرەی بە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی داوە لەگەڵ وڵاتانی هاوسنوور، هەروەها نزیکەی سێ هێندە هەناردەکردنی بۆ هەرێمی کوردستان زیادیکردووە.
فەریبورز کەریمی، بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان رایگەیاند "مەرزی پەروێزخان گەورەترین مەرزی نێوان عیراق و ئێرانە لە ئاڵوگۆڕی کاڵا نانەوتییەکان و لە چوار مانگی رابردوودا 1500 بارهەڵگر کاڵایان لە ئێرانەوە هێناوەتە خاکی هەرێمی کوردستانەوە".
هەروەها ئەوەشی ئاشکرا کرد "بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەی هەناردەکردنی کاڵا لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان 290% زیادیکردووە".
ئەوەش لەکاتێکدایە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند "لە 11 مانگی رابردوودا، قەبارەی بازرگانیی ئێران لەگەڵ وڵاتانی هاوسنووریدا، گەیشتووەتە 11 ملیار دۆلار".
س.ر

بیروڕا