کوردستانی

تورکیا هێرش دەکاتە سەر رۆژئاوای کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


تورکیا هێرش دەکاتە سەر رۆژئاوای کوردستان
مەودا میدیا-

هاوکات لەگەڵ ئاڵۆزییە سیاسییەکان و هەڕەشەکانی تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر رۆژئاوای کوردستان، تورکیا بە نیازە ژمارەیەکی زۆری ئاوارەکانی سوریا بە زۆر رەوانەی وڵاتەکەیان بکاتەوە.

هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" رایگەیاند "هەرچەندە تاوەکو ئێستا هیچ جموجوڵێکی سەربازی لەسەر سنووری نێوان تورکیا و سوریا رووینەداوە، بەڵام چەند کاتژمێرێکی دیکە حکومەتی تورکیا ژماریەک ئاوارەی سوریا لە وڵاتەکەی دەردەکات و رەوانەی خاکی سوریایان دەکاتەوە".

وتیشی "هێزە شەرڤانەکانیان لە ئامادەباشیدان و لە هەر ئەگەرێكدا، ئامادەن وەڵامی هێزە سەربازییەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئەنقەرە بدەنەوە".

لای خۆشیەوە، میدیاکانی سوریا رایانگەیاند "هێزە سەربازییەکانی تورکیا لە ناوچە سنوورییەکاندا هاوڵاتییانیان ئاگادارکردووەتەوە خۆیان بۆ دەستپێکردنی هێرشە سەربازییەکان ئامادەبکەن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan