کوردستانی
حکومەتی هەرێم داواکارییەکانی بەغدا تاوتوێدەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر پرسی ئاڵۆزییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کۆبێتەوە و چەند پرسێکی دیکەش تاوتوێبکات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی ئابی 2022 کۆدەبێتەوە و پرسی داواکارییەکانی حکومەتی بەغدا لە حکومەتی هەرێم تاوتوێدەکات".
ئاماژە بەوەشکراوە "لە کۆبوونەوەکەدا داوا ناڕەواکانی حکومەتی بەغدا سەبارەت بە پرسی نەوت و غاز و داواکارییەکانیان لە سامانە سروشتییەکانی هەرێم دەخرێتەڕوو".
ئەوەش لەکاتێکدایە، لیژنەی پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، لە پرۆژە یاسایەکدا بۆ حکومەتی ئەو وڵاتە، دژی بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی وەستایەوە و پشتیوانی خۆی بۆ حکومەتی هەرێم دوپات کردەوە.
س.ر

بیروڕا