کوردستانی
ئاگاداریی هاوبەشانی کارەبا دەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبای سلێمانی هەڵمەتێکی فراوانی دەستپێکردووە بۆ نەهێشتنی سەرپێچی و زیادەڕۆیی سەر تۆڕەکانی کارەبا و هاوبەشانیش ئاگاداردەکاتەوە کاتێک کارەبا رادەکێشن ناو تۆماربکەن.
سیروان محەمەد، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی دابەشکردنی کارەبا ژووری سەرپێچی هەیە و ماوەی زیاتر لە 20 رۆژە هەڵمەتێکی فراوان دەستیپێکردووە بۆ نەهێشتنی سەرپێچی و زیادەڕۆیی سەر تۆڕەکانی کارەبا".
ئاماژەی بەوەشکرد "شوێن هەیە کارەبای راکێشاوە و ناوی تۆمارنەکردووە، بۆیە ئاگاداردەکرێنەوە و پسوڵەیان بۆ دەکرێت تاوەکو بێن و ناو تۆماربکەن لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبا".
س.ر

بیروڕا