کوردستانی
دیزاینی ناوچە گەشتیارییەکەی کەلار فەرمییە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی چەند وێنەیەکی ناوچەیەکی گەشتیاری لە کەلار بڵاوکرایەوە، بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری گەرمیان نکۆڵی لە راستیی و فەرمیبوونی دیزاینەکان کرد.
هێرش فەیزوڵا بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری گەرمیان، سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی دیزاینی ناوچەیەکی گەشتیاری لە کەنار رووباری سیروان لە کەلار، تایبەت بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو دیزاینانە فەرمی نین و ئەو پرۆژەیە بە فەرمی رانەگەیەنراوە و تەواو نەبووە".
وتیشی "بەڕێوەبەرایەتییەکەی ئەوان، ئەو دیزاینانەی بڵاونەکردووتەوە لێی بەرپرس نییە".
هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، ناوەندە حکومییەکان بە شێوەیەکی فەرمی ئەو دیزاینانەیان بڵاو نەکردووەتەوە و هاووڵاتیان خۆیان ئەو دیزاینانەی بڵاوکردووەتەوە".
بیروڕا


