کوردستانی
بەڕێوەبەرایەتییەک لە سلێمانی دەیان ئۆتۆمبێل دەفرۆشێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی فرۆشتنی 91 ئۆتۆمبیلی دەست بەسەرداگیراوی لە گەراجی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێل لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیانی راگەیاند.
هەروەها داواشی لەو کەسانەکرد کە ئارەزووی كڕینی ئەم ئۆتۆمبیلانەیان هەیە، بە ڕەچاوكردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە دەتوانن بەشدار بن لە پرۆسەی زیادكردنە ئاشكراکەدا:
1. كەسی بەشداربوو دەبێت چەكی پەسەندكراو ئامادە بكات لە ڕۆژی زیادكرنی ئاشكراكەدا.
2. كڕیار گشت خەرجییەكانی بڵاوكردنەوەی زیادكردنی ئاشكراكە دەگرێتە ئەستۆ .
3. دەبێت كڕیار لە ماوەی ( 14 ) چواردە ڕۆژدا سەرجەم ئۆتۆمبیلەكان بە سكراب (بە سێ پارچە) بباتە دەرەوەی گەراجەكە و پاش تێپەربوونی ئەو ماوەیە ڕۆژانە بڕی (یەك ملیۆن) دینـــــار سزای دواكەوتنی لێ وەردەگیرێت.
4. پرۆسەی زیادكردنی ئاشكراكە لە ڕێكەوتی 1/ 9 / 2022 لە كاتژمێر ( 10 ) ی سەر لە بەیانی لە گەراجی دەست بەسەرداگرتنی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی ئەنجام دەدرێت.
5. پرۆسەی سكرابكردنی ئۆتۆمبیلەكــــــــان دەبێت لەلایەن كڕیارەوە ئەنجام بدرێت و لە ڕێكـــــــــەوتی 4 / 9 / 2022 دەستپێدەكات تاکو 18 / 9 / 2022 كۆتایی پێ بێت.

بیروڕا