کوردستانی

دەزگای لوتکە: یەختە ژێرئاوکەوتووەکەی یۆنان هیچ کوردێکی تێدانەبووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەزگای لوتکە: یەختە ژێرئاوکەوتووەکەی یۆنان هیچ کوردێکی تێدانەبووە
مەودا میدیا-

سەرۆکی دەزگای لوتکە رایدەگەینێت، لەو یەختە ژێرئاوکەوتووەی 10ی ئەم مانگە لە ئاوەکانی یۆنان نوقوم بوو، هیچ کۆچبەرێکی کورد و عیراقی تێدانەبووە، هەموو ئە دەنگۆیانەی باس لە بوونی کۆچبەری کورد و عیراقی دەکات لەو رووداوە رەتدەکەینەوە.

ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایدەگەینێت "دوای بەدواداچونێکی  ووردی نوێنەرانی دەزگای لوتکە، لە وڵاتی یونان و  تورکیا و بەردەوام لەسەر هێڵ بوون لەگەڵ باڵیۆزخانەی عیراقی لە وڵاتی یۆنان و تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی یونان و تورکیا هیچ بەڵگەیەک نییە بۆ پشت راستکردنەوەی ئەو هەواڵانە کە بڵێت: کۆچبەرانی عیراقی و هەرێمی کوردستان لەو یەختەداهەبووە".

ئاماژە بەوەشدەکات "تائێستا بەهیچ شێوەیەک نە لە کۆچبەرە بێسەروشوێن بووەکان و نە لەکۆچبەرە رزگاربووەکان هیچ هاوڵاتییەکی عیراقی و کورد تۆمار نەکراوە، وەک دەزگای لوتکە تەواوی ئەو هەواڵانە رەتدەکەینەوە و بەردەوام دەبین لە بەدوا داچونەکانمان".

ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە، دەشڵێت "ئەگەرچی  ژێر ئاو کەوتنی یەخت و بێسەر و شوێن بوونی کۆچبەر لە هەر سوچێکی جیهان  هەواڵێکی دڵ تەزێن و ناخۆشە، بەڵام بەخۆشحاڵییەوە دوای بەدواداچونی نوێنەرەکانمان لە وڵاتی یۆنان و تورکیا پێیان رایاگەیاند کە هیچ هاوڵاتیەکی عیراقی و کورد لەم ڕوداوی 10/8/2022 تۆمارنەکراوە".

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan