کوردستانی

"لە راپەڕین" دوو برا، برایەکی دیکەیان دەدەنە بەرچەقۆ

مەودا میدیا - سلێمانی |


"لە راپەڕین" دوو برا، برایەکی دیکەیان دەدەنە بەرچەقۆ
مەودا میدیا-

پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، شەوی رابردوو دوو برا بە هۆی ناکۆکییان لەگەڵ برایەکی دیکەیان بە چەقۆ برینداریان کردووە و برینەکەشی سەختە.

 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە کاتژمێر 8:00ی شەوی رابردوودا بریندارێک گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ و شوێنی چەقۆ بە جەستەیەوە بووە.

هاوکات بەپێی وتەی خوشکی بریندارەکە کە قسەی بۆ پۆلیسی راپەڕین کردووە، لەلایەن دوو برای دیکەیەوە بە چەقۆ لێیدراوە و بە سەختی برینداربووە، رووداوەکە بەهۆی کێشەی نێوان ئەو سێ برایە بووە.

ناسنامەی بریندارەکە بەگوێرەی راگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە، ناو (ک . م . ک)ـە، تەمەنی 46 ساڵە، پیشەی کاسبە و دانیشتووی ناحیەی ژاراوەی سەر بە قەزای پشدەرە.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan