کوردستانی
هەوڵی زیادکردنى کرێی کرێکاری ناکارامە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
بەشێکی زۆر لە کرێکارانی کەرتی تایبەت بەردەوام گلەیی لە کەمی مووچەکانیان دەکەن و دەڵێن، لەگەڵ دۆخی سەختی ئابووری و ژیان لەئێستادا یاکانگیرنابێت، ئەندماێکی لیژنەی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە پەرلەمانی کوردستان. دەڵێت "پرۆژە یاسایەکمان لەسەر زیادکردنی کرێی کاری کرێکارانی ناکارامە ئامادەکردووە و لە وەرزی نوێی یاسادانان دەخرێتە دەنگدانەوە".
شادی نەوزاد، ئەندامی لیژنەی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی کرێی کاری کارمەندانی کەرتی تایبەت لە لێدوانێکدا بە مەودا میدیای راگەیاند "ئاگاداری ئەوەین کە کرێی کارمەندان لە کەرتی تایبەت کەمە و بەشی بژێوی ژیان ناکات، لە رۆژگارێکی وەک ئێستادا کە هەموو شتێک گرانە و باری دارایی و ئابووری خاڵکی زۆر خراپە و لە ئاستێکی نزمدایە، ئێمە بەردەوام لە هەوڵداین بۆ بەرزکردنەوەی کرێی کاری کارمەندانی کەرتی تایبەت".
ئاماژەی بەوەشکرد "پرۆژە یاسایەکمان لەسەر زیادکردنی کرێی کاری کرێکاری ناکارامە ئامادەکردووە و لە وەرزی نوێی یاسادانان دەخرێتە دەنگدانەوە، کە تێیدا مافی کرێکاران لە رووی ئەرک و شایستەیی داراییەوە پارێزراودەبێت و جێگیردەکرێت".
لەئێستادا بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، نابێت کرێی کاری هەر کرێکارێک کە لە کەرتی تایبەت ئیشدەکات لە 350 هەزار دینار کەمتربێت و دەبێت لە بەرانبەر هەر کاتژمێرێک دوو هەزار 500 دینار کرێی کارکردنی کارێکارانی کەرتی تایبەت بێت.
ر. ئ

بیروڕا