کوردستانی

پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و خۆڵبارین دەستپێدەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و خۆڵبارین دەستپێدەکات
مەودا میدیا-

کەشناسیی هەرێمی کوردستان نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و دەستپێکردنەوەی خۆڵبارینی لە کوردستاندا راگەیاند.

بەشی پێشبینی کەشوهەوا لە بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما، رایگەیاند "رۆژانی شەمە، یەکشەمە و دووشەمە، ئاسمانی زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، پەڵە هەور و نیمچە هەوراوی دەبێت".

وتیشی "پلەکانی گەرما، دادەبەزن و لە هەندێک ناوچەی باشووری هەرێمی کوردستان، هەست بە خۆڵبارینێکی کەم دەکرێت".

هەروەها پێشبینی کرد، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەمجۆرە بێت:
هەولێر : 42
سلێمانی: 43
دهۆک : 42
کەرکوک: 45
هەڵەبجە: 44
زاخۆ: 42
سۆران: 43
راپەرین: 42
گەرمیان: 47

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan