کوردستانی

پێشینە و قەرزی بانکەکانی عیراق هاوڵاتییانی هەرێم دەگرێتەوە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشینە و قەرزی بانکەکانی عیراق هاوڵاتییانی هەرێم دەگرێتەوە؟
مەودا میدیا-

حکومەتی عیراق لە رێی بانکی رافدەینەوە، لەمساڵدا ژمارەیەک پێشینە و قەرزیدا بە هاوڵاتییانی عیراق، بەڵام ئەو قەرزانە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستانی نەگرتەوە.

لەو بارەیەوە شیرین حسێن محەمەدئەمین، بەڕێوەبەری گشتی بانکە پسپۆرییەکان، لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان. سەبارەت بە پێدانی پێشینە و قەرز لە حکومەتی عیراقەوە بۆ هاوڵاتییانی هەرێم، رایگەیاند "بانکەکانی هەرێمی کوردستان سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییان بە حکومەتی عیراقەوە نییە".

وتیشی "هەر بڕیارێکی حکومەتی عیراق، ئەنجومەنی وەزیرانی لێ ئاگادار دەکرێتەوە ئینجا رەوانەی وەزارەتی دارایی و بانکە پسپۆڕییەکان دەکرێت".

ئەوەشی ئاشکرا کرد "تاکوئێستا هیچ رێنمایی و بڕیارێک سەبارەت بە پێدانی قەرز و پێشینە، هاوشێوەی قەرزەکانی حکومەتی عیراق، ئاراستەی بانکە پسپۆڕییەکانی هەرێمی کوردستان نەکراوە تاکو هاوڵاتییانی کوردستانی لێ ئاگاداربکرێتەوە".

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan