کوردستانی
"خەڵکی گەرمیان" 15 مانگە چاوەڕوانی ئیمزایەکی سەرۆکی حکومەتن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت "خەڵکی گەرمیان 15 مانگە چاوەڕوانی ئیمزایەکی سەرۆکی حکومەتن".
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت "خەڵکی گەرمیان 15 مانگە چاوەڕوانی ئیمزایەکی سەرۆکی حکومەتن".
عەلی حەمە ساڵح, ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی حکومەتی ھەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ماوەی 15مانگە چاوەڕێی ئیمزایەکی سەرۆکی حکومەتن بۆ ئەوەی زەویەکی کەلار بفرۆشرێت و بکرێتە خزمەتگوزاری بۆ ناوچەکە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە 17/5/2021 بۆ چارەنووسی زەوییەک سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان کردووە، دوای گفتوگۆ لەگەڵ جێگری سەرۆکی حکومەت و بەرپرسی ئیدارەی گەرمیان، رەزامەندی وەرگیرا بۆ ئەوەی ئەو زەوییە نایابە بفرۆشرێت و بکرێتە خزمەتگوزاری بۆ ناچەکە، لە 19/5/2021 رەزامەندی فرۆشتنی زەویەکە و نوسراو و تاپۆ و بەڵگەکانی ئاراستەی سەرۆکی حکومەت کراوە، تائێستا چاوەڕوانن ئیمزا لەسەر ئەو نوسراوە بکات.
باسی لەوەشکردووە، ئامانجمان ئەوەیە پارەی ئەو زەوییە بکرێتە خزمەتگوزاری و بەکاربھێندرێت بۆ تەواوکردنی رێگەی کەلار- دەربەندیخان، چەند خزمەتگوزارییەکی دیکە لە گەرمیان.
باسی لەوەشکردووە، ئامانجمان ئەوەیە پارەی ئەو زەوییە بکرێتە خزمەتگوزاری و بەکاربھێندرێت بۆ تەواوکردنی رێگەی کەلار- دەربەندیخان، چەند خزمەتگوزارییەکی دیکە لە گەرمیان.
ر. ئ
بیروڕا


