کوردستانی
هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و تۆزوخۆڵ چییە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
گۆڕانکاری کەشوهەوا، هاوشێوەی جیهان کوردستانیشی گرتووەتەوە. بە جۆرێک بە ئاشکرا کاریگەرییەکانی دەرکەوتووە و هەموو هاوڵاتییەک هەستیپێدەکات.
ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزانی سلێمانی، تایبەت بە مەودا میدیا رایگەیاند "بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و کەمبارانی و تێکچوونی شێوازی بارانبارین و زۆربوونی دیاردەی خۆڵبارین، ئاماژەن بۆ تێکچوونی ژینگە و کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوایە لە کوردستاندا".
هەر لەو چوارچێوەیەدا، ئەوەشی ئاشکرا کرد "پلەی گەرما، رەگەزێکی گرنگ و ئاشکرای کەشوهەوایە. بە هۆی گۆڕانکاری کەشوهەواوە، پلەکانی گەرما لە کوردستاندا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەتەوە. بە جۆرێک لە چەند شارێکی کوردستان تاکو سەرووی 50 پلە بەرزبووەتەوە. بۆ نموونە لە خانەقین ئەمساڵ پلەی گەرما، گەیشتە 52 پلە".
باسی لەوەشکرد "بەپێی ئەو ئامارانەی ساڵانی پێشوو تۆمارکراون و ئێستا لە بەردەستدان، لە ساڵانی حەفتاکان، بە هەمانشێوە پلەکانی گەرما بەرزبوونەتەوە، بەڵام بۆ نموونە لە سلێمانی، تەنیا یەک دوو رۆژ پلەکانی گەرما گەیشتوونەتە 40 پلە. کەچی ئێستا لە مانگێکدا هەموو رۆژێک پلەکانی گەرما لە سەرووی 42 پلەوەیە".

ر. ئ
بیروڕا