کوردستانی

"باکووری کوردستان" لە رووداوێکدا 15 کەس گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


"باکووری کوردستان" لە رووداوێکدا 15 کەس گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا-

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ لە باكووری كوردستان 15 كەس گیانیان لەدەستدا و 22ی دیكەش برینداربوون.

بەگوێرەی هەواڵێکی بڵاوکراوەی میدیاکانی تورکیا، رووداوەكە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نزیك ناوچه‌ى دێلوك سه‌ر به‌ شاری غازى عه‌نتاب له‌ باكوورى كوردستان بووە و بەهۆیەوە 15 كەس گیانیان لەدەستداوە و 22ی دیكە برینداربوون.

بەپێی وێنەکان بێت، رووداوەكە لەنێوان پاسێكی گەورەی گەشتیاری و دوو ئۆتۆمبێلی دیكەدا بووە كە یەكێكیان ئۆتۆمبێلی پەخشی تەلەفزیۆنی (SNG) بووە.

هەندێك لە قوربانییەكان میدیاكارن. دوابەدوای رووداوەكە هێزە ئەمنییەكان و تیمی فریاگوزاری گەیشتوونەتە ناوچەكە بەمەبەستی بەهاناوەچوون و گواستنەوەی برینداران.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan