کوردستانی
بەهۆی نەبوونی بودجە قیرتاوکردنی شەقامی 100 مەتری سلێمانی دوادەکەوێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
شەقامی 100 مەتری سلێمانی یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژییەکانی شاری سلێمانی و بە تەواوبوونی ئەو قۆناغەی کە ئێستا کاری تێدادەکرێت قەرەباڵغی بەشێک لە شەقامەکانی شار کەمدەبنەوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی بودجەوە کارکردن تێیدا زۆر خاوە، بەڕێوەبەری پرۆژەکەش، دەڵێت "نزیکەی 15 بۆ 20 کیلۆمەتری پرۆژەکە بۆ قیرکردن ئامادەیە، بەڵام بودجە نییە".
لەبارەی بەردەوامی کارکردن لە قۆناغی یەکەمی پرۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی (ئۆتۆبانی بابان) شاباز سدیق، بەڕێوەبەری پرۆژەکە بە مەودا میدیای راگەیاند "کارکردن لە پرۆژەکەدا قۆناغی زۆر باشی بڕیوە و نزیکەی 15 بۆ 20 کیلۆمەتری لەئیستادا بۆ قیرکردن ئامادەیە، بەڵام بەهۆی نەبوونی بودجە و کەمتەرخەمی حکومەت پێناچێت بەم نزیکانە پڕۆسەی قیرکردنەکە دەستپێبکات".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەهۆی دابیننەکردنی بودجەی پێویست بۆ پرۆژەکە تەواوکردنی زۆر دوادەکەوێت"، وتیشی "ئەوبەشەی ئێستا بۆ قیرکردن ئامادەیە پێویستی بە 120 ملیار دینارە بۆی تەرخانبکرێت".
باسی لەوەشکرد "کۆمپانیای جێبەجێکار تائێستا 185 ملیار دیناری تێدا خەرجکردووە، بەڵام تەنها 35 ملیار دیناری لە حکومەت وەرگرتووە، واتە 50%ی پرۆژەکە تەواوکراوە، بەڵام تەنیا 20%ی شایستە داراییەکانی بۆ خەرجکراوە".

ر. ئ
بیروڕا