کوردستانی

خۆڵبارین تاکەی بەردەوام دەبێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


خۆڵبارین تاکەی بەردەوام دەبێت؟
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی خۆڵبارین بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عیراقی گرتووە، شارەزایەکی کەشناسیش هۆکارەکەی بۆ زیادبوونی خێرایی با دەگەڕێنێتەوە.

پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای بواری کەشناسی لەبارەی ئەم شەپۆلە خۆڵبارینەی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەم خۆڵبارینەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کردووەتەوە بەهۆی بای باکووری رۆژئاواوەیە، هەروەها خێرایی با لەم کاتانەی ساڵ زیاددەکات".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەهۆی ئەو با بەهێزەوە ئەو تۆز و خۆڵەی لە سوریا و ناوچە بیابانەکانی نێوان عیراق و سوریا هەن دەجوڵێن و خۆڵ و تۆز روو لەناوچەکانی هەولێر و کەرکوک و چەمچەماڵ دەکات لە هەندێک ناوچە مەودای بینین کەم دەبێتەوە".

لەبارەی بەردەوامی خۆڵبارینەکەوە پشتیوان ئیبراهیم وتی "خۆڵبارینەکە ناوبەناو دەبێت بە تایبەت لە نیوەڕوان بۆ ئێواران، ئەگەری دووبارەبوونەوەی دەبێت لە هەندێک کاتدا".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan