کوردستانی

بەشەخۆراکی هاوڵاتییان زیاددەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەشەخۆراکی هاوڵاتییان زیاددەکات
مەودا میدیا-

هەردوو وەزارەتی بازرگانیی عیراق و هەرێمی كوردستان ئاشكرایانكرد، ئەمساڵ بەشەخۆراكی زیاتر بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت.

هاشم موسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی خۆراک لە وەزارەتی بازرگانیی عیراق بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی راگەیاند "دەستمانکردووە بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە، کە لە شەکر و برنج و پاقلەمەنییەکان پێکدێت، کە مانگانە دابەشدەکرێت و ئەو پڕۆسەیەش بەردەوام دەبێ و ئەمساڵ بەشەخۆراكی زیاتر دابەشدەكرێت".

ئاماژەی بەوەکرد "ئێستا خێزانی عیراقی پشت بە بەشەخۆراکی مانگانە دەبەستێت و بەشەخۆراكەكەش باشتركراوە و بێ دواکەوتن دابەشدەكرێت، جۆری خۆراكەكانیش بەرەو باشترە بۆ نموونە، ئاوی تەماتە بۆ مانگی داهاتوو جۆرێكی باشتری لێ دابەشدەكرێت".

 نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕايگەیاند: "چەند ساڵە تەنیا شەش بەشەخۆراك دابەشدەكرا، بەڵام ئەمساڵ زیاتر دەبێت و رەنگە تا كۆتایی ئەمساڵ، چەند بەشەخۆراكێكی دیكەیش دابەشبكەین".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan