کوردستانی

وەزارەتێک دامەزراندنی راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتێک دامەزراندنی راگەیاند
مەودا میدیا-

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک هەلی کار بۆ دەرچووی چەند بەشێک رادەگەیەنێت و بەشێوەی ئۆنلاین فۆڕمەکە پڕدەکرێتەوە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە "پێویستیمان بە دامەزراندنی ژمارەیەك لە هەڵگرانی بڕوانامەی (بەكالۆریوس)  لە تایبەتمەندیەكانی  (كارگێری- ژمێریاری - یاسایی - توێژەری كۆمەلایەتی - توێژەری دەروونی -  تەكنەلۆجیای زانیاری ) و هەڵگرانی بڕوانامەی (ئامادەیی) بۆ پیشەی (شۆفێر)ی هەیە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەیە لە قەزای سەیدسادق سەر بە بەرێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی  كۆمەڵایەتیی سلێمانی".

ئاماژە بەوەشکراوە "پێویستە پێشكەشكاری فۆرمی دامەزراندن تەمەنی نێوان (24 بۆ 35)  ساڵ و دانیشتوی قەزای سەیدساادق بێت، هەروەها پڕکردنەوەی فۆڕمەکە بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت و ماوەی یەک هەفتە دەخایەنێت لە لە رێكەوتی 21/8/2022 تا رێكەوتی 27/8/2022".

بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە کلیک لێرە بکە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan