کوردستانی
کەی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکرێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ و سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووزی 2022 کۆتایی دێت و فەرمانبەران لە چاوەڕوانی راگەیاندنی لیستی مووچەی مانگی ئابن.
بەپێی خشتەی مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی ئابی 2022 و سبەی دووشەممە 22ی ئابی 2022 مووچەی مانگی تەمووزی 2022ی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت، بەمەش دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووز کۆتایی دێت.
لەدوای کۆتایی هاتنی مووچەی مانگی تەمووز فەرمانبەران لە چاوەڕوانی راگەیاندنی کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابن، بەپێی ئەو زانیاریانەی مەودا میدیا لە سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەریگرتووە، پێش سەرەتای مانگی ئەیلول لیستی مووچەی مانگی ئاب رادەگەیەندرێت و دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
س.ر

بیروڕا