کوردستانی
پلەکانی گەرما دادەبەزێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی کوردستان پێشبینییەکانی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ یەکشەممە 21ی ئاب و سبەینێ دووشەممە 22ی ئابی 2022ی شارەکانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمانی شارەکانی کوردستان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، هەروەها بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک لە ناوچەکانی باشووری هەرێم، پلەکانی گەرما لەنێوان 29 بۆ 45 پلە دەبێت.
هەر بەپێی پێشبینییەکان، سبەینێ دووشەممە ئاسمانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت تۆز و خۆڵێکی سووک لە کاتەکانی دوانیوەڕۆ بەرزدەبێتەوە و لە هەندێک کاتدا ئەگەری زیادبوونی هەیە، پلەکانی گەرماش لەنێوان 40 بۆ 44 پلە دەبێت.
س،ر

بیروڕا