کوردستانی

بڕە پارەیەکی دیکە بەسەر ئەم توێژەدا دابەشدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕە پارەیەکی دیکە بەسەر ئەم توێژەدا دابەشدەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا حکومەتی عیراق بڕی 27 ملیار دیناری دیکەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستانی نارد کە بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی بکرێت.

رۆژی پێنجشەممە 18ی ئابی 2022 نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بەشێکی دیکەی چەکی شایستەی دارایی جوتیاران بۆساڵی 2022 گەیشت کە بەمشێوەیەیە، بۆ سلێمانی حەوت ملیار دینار، بۆ  هەولێر 15 ملیار دینارە و بۆ دهۆک پێنج ملیار دینارە".

ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی ئابی 2022 کامەران وریا، بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "تائێستا دەستنەکراوە بە دابەشکردنی ئەو پارەی جوتیاران".

هەروەها بەڕێوەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتەڕوو "دوای تەواوکردنی رێکارە کارگێڕی و مالییەکان دەست بە دابەشکردنی ئەو پارەی جوتیاران دەکرێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan