کوردستانی
کاتی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە زانکۆی سلێمانی راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جێگری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی کاتی کۆتاییهاتنی پشووەکانی هاوین و دەستپێکردنی پرۆسەی خوێندنی بۆ ساڵی (2022-2023) راگەیاند.
دکتۆر کاوە جەمال، جێگری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری ئیدارە و بەڕێوەبردن بە مەودا میدیای رایگەیاند "دەوامی زانکۆکان بەپێی خشتەی ساڵانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەبێت".
ئاماژەی بەوەکرد "بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەت بڕیارە لە سەرەتای مانگی ئەلیولدا دەوامی ئاسایی زانکۆی سلێمانی دەستپێبکاتەوە و بەشەکان دەست بە خوێندنی ئاسایی خۆیان بکەنەوە".
جێگری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی باسی لەوەشکرد "تاوەکو ئێستا هیچ هۆکارێک بۆ دواخستنی پرۆسەی خوێندنی زانکۆی سلێمانی نییە".
س.ر

بیروڕا