کوردستانی

بەشێک لە ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتنی سلێمانی کارەکانیان راگرت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەشێک لە ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتنی سلێمانی کارەکانیان راگرت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەهۆی نەبوونی بەنزین و بودجەوە کارەکانی سەرنتەری فریاکەوتنی سلێمانی بۆ نیوە کەمکرایەوە و ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن کارناکەن بۆ حاڵەتی زۆرپێویست نەبێت.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "کارەکانی سەنتەری فریاکەوتن بۆ لە 50% کەمبووەتەوە".

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست مەودا میدیا کەوتووە، بەهۆی نەبوونی بەنزینەوە ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن کارەکانیان راگیراون و بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت دەرناچن.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan