کوردستانی
بۆ جێبەجێکردنی بڕیارێک کەرکوک لە پارێزگاکانی دیکەی عیراق جیادەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیاری 418ی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بۆ تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆییەکان پارێزگاکانی عیراق، سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ئەوەی جێگەی نیگەرانیانە داوا دەکرێت ئەو بڕیارە پارێزگای کەرکوک نەگرێتەوە.
فەهمی بورهان، سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕیاری 418ی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بۆ تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆییەکان بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیاری 418ی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیارێکی گرنگە، لەبەرئەوەی پێمان وایە بەشێکی زۆری ئەو خەڵکەی کە کە خانووی بە زیادەڕۆیی دروستکردووە لە هەموو عیراق سوودمەند دەبێت لێی و زەوی یان خانووەکەیان بۆ تاپۆ دەکرێت و خزمەتگوزاریان بۆ دەڕوات".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەوەی جێگەی نیگەرانییە دەستەی رێکخستن و هەماهەنگی پارێزگاکان داوایانکردووە بڕیاری 418 پارێزگای کەرکوک نەگرێتەوە، ئەمەش هیچ هۆکارێکی یاسایی نییە جیاکردنەوەی کەرکوک لە پارێزگاکانی دیکەی عیراق".
سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم وتی "دەبێت نوێنەرانی کورد لە بەغدا داکۆکییەکی جدی لەم پرسە بکەن و رێگەنەدەن کەرکوک جیابکرێتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "کاری پەرلەمانی رووبەری بەردەمی فراوانە و بەپێی یاسا دەسەڵاتییان هەیە نەهێڵن ئەو بڕیارە جێبەجێ بکرێت، هەروەها رێگە نەدرێت ئەم بڕیارە تێکەڵی لایەنی سیاسی بکرێت، چونکە ئەو بڕیارە خزمەتگوزراییە نەک سیاسی".
س.ر

بیروڕا