کوردستانی
خوێندکارێکی پۆلی 12 بەهۆی قۆپیکردن دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لەسەر قۆپیکردن خوێندکارێکی پۆلی 12ی ئامادەیی و دوو کەسی دیکە لە کەلار دەستگیرکران.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لەسەر قۆپیکردن خوێندکارێکی پۆلی 12ی ئامادەیی و دوو کەسی دیکە لە کەلار دەستگیرکران.
عەلی جەمال قەدووری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە مەفرەزەکانی 104ی کەلار، لە نزیک قوتابخانەی (کوردۆقاسم) لە کەلار دوو گەنجیان لەنێو ئۆتۆمبێلێک لە جۆری مارسیدس دەستگیرکرد. کە لەڕێگەی جیهازێکەوە وەڵامی پرسیارەکانی پۆلی 12یان بۆ خوێندکارێکی قوتابخانەی ناوبراو دەگواستەوە.
ئاماژە بەوەشدەکات، دواتر خوێندکارەکەش کە جیهازێکی لەنێو پێڵاوەکانی حەشاردابوو، سەماعەیەکی بچوکی لە گوێکردبوو بۆ وەرگرتنی وەڵامی پرسیارەکان، لەلایەن مەفرەزەکانی 104ەوە دەستگیرکرا.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر بەپێی مادەی 240 بەکەفالەت ئازادکراون.
ر. ئ
.
بیروڕا


