کوردستانی

دوو حزبی گەورەی کوردستان یەکیان گرتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو حزبی گەورەی کوردستان یەکیان گرتەوە
مەودا میدیا- رێبین ئەشەرف

ئەمڕۆ یەکشەممە هەردوو حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و حزبی دیموکراتی کوردستان بە فەرمی یەکیان گرتەوە و وەک یەک حزب بە ناوی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کار دەکەن.   
  
ئەمڕۆ یەکشەممە 21-8-2022، هەردوو حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و حزبی دیموکراتی کوردستان بە فەرمی یەکیان گرتەوە و وەک یەک حزب بە ناوی "حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کار دەکەن"، هەردوو لایەن رێککەوتن ناوەندێکی 12 کەسی، بەناوی ناوەندی بەڕێوەبەری گشتیی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، بۆ ماوەی کەمتر لە ساڵێک و تاوەکو یەکەم کۆنگرەی هاوبەش، حزب بەڕێوە دەبات.
  
لای خۆیەوە ناسر ساڵحی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی شاری کۆیەی حزبی دیموکراتی کوردستان- ئیران هەواڵەکەی بۆ مەودا میدیا پشتراستکردەوە و رایگەیاند "یەکگرتنەوە بە سەرکەوتووی کۆتاییهات و حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، حزبی کۆمەڵانی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان، پێشرەوی خەبات دەبێت".

مستەفا هیجری، لێپرسراوی گشتیی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بوو، هاوکات  خالید عەزیزی، سکرتێری گشتیی حزبی دیموکراتی کوردستان بوو.

بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا دوو لایەنی دیموکرات رێککەوتنیان لەسەر بابەتی سیاسی، رێکخستنەکان و شێوازی بەڕێوەبردنی حزب تاوەکو کۆنگرەی هاوبەش و تەنانەت کۆنگرەی هاوبەشیش کردووە.

هاوکات مەودا میدیا زانیویەتی هەردوو لایەن رێککەوتن ناوەندێکی 12 کەسی، بەناوی ناوەندی بەڕێوەبەری گشتیی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، بۆ ماوەی کەمتر لە ساڵێک و تاوەکو یەکەم کۆنگرەی هاوبەش، حزب بەڕێوە دەبات. بەرپرسی ناوەندەکە کەسی یەکەمی حدکا و وتەبێژەکەشی کەسی یەکەمی حدک دەبێت.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan