کوردستانی
سلێمانی؛ سێ تیرۆریست دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسایشی سلێمانی و هێزە ئەمنییەكانی عیراق، بە هاوبەشی دەستگیركردنی سێ تیرۆریست و دوو داواكراویان لە سلێمانی راگەیاند.
ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسایشی سلێمانی و هێزە ئەمنییەكانی عیراق، بە هاوبەشی دەستگیركردنی سێ تیرۆریست و دوو داواكراویان لە سلێمانی راگەیاند.
بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و ئاسایشی پارێزگای سلێمانی سەر بە حكومەتی فیدراڵ کە تێیدا هاتووە، بە ھەماهەنگی لەگەڵ ھێزەکانی دەزگای ئاسایشی ھەرێم و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، پێنج داواكراویان دەستگیركردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ھەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی-دا، توانراوە لە یەک ھەفتەدا ئەو پێنج كەسە دەستگیربکەن.
باس لەوەشکراوە، سێ كەسیان بەپێی مادەی چواری تیرۆر داواکراون و دوو كەسەكەی دیكە بەپێی هەردوو مادەی (459) و (456) لە یاسای سزادانی عیراقی داواکراوبوون.
ر. ئ
باس لەوەشکراوە، سێ كەسیان بەپێی مادەی چواری تیرۆر داواکراون و دوو كەسەكەی دیكە بەپێی هەردوو مادەی (459) و (456) لە یاسای سزادانی عیراقی داواکراوبوون.
ر. ئ
بیروڕا


