کوردستانی

کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە
مەودا میدیا-

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی شارەکانی هەرێم لەنێوان هەور، نیمچە و ساماڵ-دا دەبێت و ئەگەری دروستبوونی تۆز و خۆڵێکی سووکیش هەیە، پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت "ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەرى بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵیکی سووک لە هەندێ لەناوچە".

ئەوەش هاتووە "سبەینێ ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزوخۆڵیکی سووک لەکاتەکانی ئێوارە ئەگەری کەمێک زیادبوونی هەیە بەهۆی بەرزبوونەوەی خێرایی با بۆ ماوەیەکی کەم و پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە".

پلەکانی گەرماش بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەدەبێت: هەولێر 42 پلە، سلێمانی 40 پلە، دهۆک 41 پلە، کەرکوک 45 پلە و هەرچی هەڵەبجەش 43 پلە دەبێت.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan