کوردستانی
نوێترین زانیاری لەسەر مووچەی مانگی هەشت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە وتەی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چەند رۆژی داهاتوودا خشتەی مووچەی مانگی ئاب بڵاودەکرێتەوە و دەشڵێت "پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگی هەشت ئامادەیە".
ئەمرۆ دووشەممە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران ئامادەیە و لە چەند رۆژی داهاتوودا خشتەیەکی نوێ لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بڵاودەکرێتەوە".
بەگوێرەی سەرچاوەکەی مەودا میدیا بڕی ئەو پارەیەی کە ئێستا لە بەردەستی وەزارەتی داراییدایە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت، 900 ملیار دینارە.
بڕیاربوو هەموو 25ی ماگێک مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشبکرێت، بەڵام بە هۆکاری جیاجیا چەند مانگێکە مووچە لەکاتی خۆیدا دابەشناکرێت و دوادەکەوێت.
ر. ئ

بیروڕا