کوردستانی
سلێمانی؛ تۆمەتبارێکی هەڵهاتوو دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی راپه‌ڕین تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه به‌چه‌قۆ هاوڵاتییه‌كی به‌سه‌ختی بریندار كردبوو، دواتر بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتبوو.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی راپه‌ڕین تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه به‌چه‌قۆ هاوڵاتییه‌كی به‌سه‌ختی بریندار كردبوو، دواتر بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتبوو.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بەوەدەکات "دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس له بوونی رووداوێك كه تێیدا هاوڵاتییه‌ك به‌سه‌ختی به‌چه‌قۆ برینداركرابوو، ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ده‌ستیپێكرد".
باسی لەوەش كردووە، سه‌ره‌نجام توانرا له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ڕاپه‌ڕینه‌وه بدۆزرێته‌وه و ده‌ستگیربكرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، تۆمه‌تبار (ر. ش. م) له دایكبووی 1995 دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه و له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی (31/405) له‌یاسای سزادانی عیراقی راگیراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
ر. ئ
ر. ئ
بیروڕا


