کوردستانی
بەرزبوونەوەی یەدەگی نەختینە بەهای دۆلار دادەبەزێنێتەوە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
ئەندامێکی پێشووی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، تا کۆتایی ئەمساڵ، یەدەگی نەختینەی بانکی ناوەندی عیراق دەگاتە 90 ملیار دۆلار، دەشڵێت "ئەو زیادبوونە لە نەختینە کاریگەری لەسەر بەهای دۆلار نابێت و دۆلار دانابەزێنیت".

لەبارەی کاریگەرییەکانی بەرزبوونەوەی نەختینەی بانکی ناوەندی عیراق لەسەر بەهای دۆلار، ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامێکی پێشووی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "پێشبنیدەکەین تا کۆتایی ئەمساڵ، یەدەگی نەختینەی بانکی ناوەندی عیراق بگاتە 90 ملیار دۆلار", وتیشی "بەڵام ئە بەرزبوونەوەی یەدەگی نەختینەیە نابێتە هۆی دابەزینی بەهای دۆلار بەرانبەر دیناری عیراق".
هاوکات سەبارەت بە یەدەگی زێڕیش رایگەیاند، یەدەگی زێڕ لە بانکی ناوەندیی عیراق، 30ی تۆن زیادی کردووە و تاکۆتایی ئەمساڵ پێشبینی دەکەین بۆ 130 تۆن بەرزببێتەوە".
ئەوە لەکاتێکدایە لەدوای بەرزبوونەوەی یەدەگی نەختینەی بانکی ناوەندی عیراق لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی دابەزینەوەی بەهای دۆلار بڵاودەکرێتەوە و دەڵێن بەهاکەی دەگەڕێتەوە بۆ 120 هەزار دینار بەرانبەر 100 دۆلار.
ر. ئ

بیروڕا