کوردستانی

نهێنی دەستگیرکردنی نووسەری کتێبی دیداری تەمەنی مام جەلال چییە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


نهێنی دەستگیرکردنی نووسەری کتێبی دیداری تەمەنی مام جەلال چییە؟
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

پارێزەری سەڵاح رەشید، نووسەری کتێبی دیداری تەمەن رایگەیاند، دوای جێبەجێكردنی بڕیاری دەستگیركردنی سەلاح رەشید ئەمڕۆ بە كەفالەتی چوار ملیۆن دینار ئازادكرا.

بەشدار حەسەن، پارێزەری سەڵاح رەشیدی نووسەری کتێبی دیداری تەمەنی مام جەلال لە لێدوانێکدا بە مەودا میدیای راگەیاند "سەلاح رەشید لەسەر سکاڵایەک چووە بەردەم دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوەی هەولێر و دواتر بەکەفالەتی چوار ملیۆن دینار ئازاد کرا ، بە پێی مادە 434 لە یاسای سزاکانی عیراقی".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئارام رەسوڵ مامەند، پەرلەمانتاری پێشووی فراكسیۆنی پارتی، سكاڵای لەسەر سەڵاح رەشید تۆماركردووە لەسەر كتێبی دیداری تەمەن، چونکە پێیوایە لەو كتێبەدا کە لە لایەن سەڵاح رەشیدەوە ئامادەکراوە، سووکایەتی بە رەسوڵ مامەندکراوە".

دیداری تەمەن مێژووی شۆڕش و رووداوە سیاسییەكانی نیوەی دووەمی سەدەی رابردووی كوردستان دەخاتەڕوو، چاپی یەكەمی كتێبەكە كە لە دوو بەش پێكهاتووە، لە ساڵی 2017دا بڵاوكرایەوە.
ر. ئ


Qaiwan
Qaiwan