کوردستانی

تورکمانەکانی کەرکوک داوای پشکی زیاتردەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


تورکمانەکانی کەرکوک داوای پشکی زیاتردەکەن
مەودا میدیا-

لە درێژەی کێشە کەڵەکەبووەکانی شاری کەرکوک و ناڕەزایەتی بەرانبەر بەردەوامبوونی سیاسەتی پەراوێزخستنی نەتەوە جیاوازەکان، تورکمانەکانی ئەو شارە داوای دەستکەوت و پشکی زیاتردەکەن.

فەوزی ئەکرەم، یەکێک لە سەرکردە تورکمانەکانی کەرکوک و ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە کێشە ئیدارییەکانی کەرکوک رایگەیاند "رێگەچارەی کێشەکانی کەرکوک بریتییە لە دابەشکردنی دەسەڵات بەشێوەی 32% بۆ هەر سێ پێکهاتەکەی کەرکوک، واتە کورد و عەرەب و تورکمان".

ئاماژەی بەوەکرد "لە سەردەمی راکان جبوری، پارێزگاری ئێستای کەرکوک بە وەکالەت کێشەکان ئاڵۆزتر و قوڵتربوونەتەوە"، هاوکات چەند رۆژێک لەمەوبەر ناکۆکی گەورە لەنێوان ئەندامە تورکمان و عەرەبەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دروستبوو.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan