کوردستانی
رژێمی بەعس بەردەوامە لە کوشتنی هاوڵاتییانی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری مینی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت ساڵانە بەهۆی مینەوە کۆمەڵێک کەس دەبنە قوربانی، ئاماژەی بەوەشکرد لە چەند ناوچەیەکی کەمی کوردستاندا ئاماری قوربانییەکان لە سفر نزیکبوونەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 22ی ئابی 2022 بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری مینی پارێزگای سلێمانی لەبارەی قوربانیانی مین لە پارێزگاکەدا رایگەیاند "سەرەڕای هەوڵی دەزگا و ناوەندە ناوخۆیی و جیهانییەکان بۆ هەڵگرتنەوەی مین لە کوردستان، هێشتا ساڵانە کۆمەڵێک کەس دەبنە قوربانی، هەروەها لە چەند ناوچەیەکی کەمی کوردستاندا ئاماری قوربانییەکان لە سفر نزیکبوونەتەوە".
ئەوەش لەکاتێکدایە رژێمی پێشووی بەعس، زیاتر لە حەوت ملیۆن مینی لە کوردستاندا چاند لە دوای راپەڕینەوە لە کوردستان، بەردەوام چەند بەڕێوەبەرایەتییەک و دەزگا و ناوەندێکی تایبەت سەرقاڵی هەڵگرتنەوەی مینن، بەڵام هێشتا نەتوانراوە سەرجەم ئەو مینە چێنراوانە بدۆزرێنەوە.

س.ر
بیروڕا