کوردستانی
حکومەت داوای 26 کەسی کرد، 23 هەزار کەس فۆڕمیان پڕکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قورسبوونی بارودۆخی ژیانی هاوڵاتییان هەموو کوردستانی گرتووەتەوە، هەروەها بە هۆی بێکارییەوە هەزاران کەس ململانێ و شەڕ لەسەر بە دەستهێنانی هەلێکی کاردا دەکەن.
بەڕێوهبەرایهتیی گشتیی وەبەرهێنانی پارێزگای دهۆک چەند هەفتەیەک لەمەوبەر هەلی کاری بۆ 26 کەسی پارێزگاکە راگەیاند، بەڵام هەزارن کەسی بێکار فۆرمەکانیان پڕکردووەتەوە.
لەوبارەیەوە قاسم عەبدولعەزیز، بەڕێوهبەری یاسایی و کارگێری لە بەڕێوهبەراتی گشتی وەبەرهێنانی پارێزگای دهۆک رایگەیاند "بۆ دەستکەوتنی ئەو 26هەلی کارە 23 هەزار و 502کەس فۆرمیان پڕکردووەتەوە".
وتیشی "ئەو 26 هەلی دامەزراندنە بهسهر 20 هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس و 4 بڕوانامهی دبلۆم و دوو دەرچووی ناوەندی دابهشكرابوون".
س.ر

بیروڕا