کوردستانی

تۆمەتبارێکی هەڵهاتوو دوای 12 ساڵ دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تۆمەتبارێکی هەڵهاتوو دوای 12 ساڵ دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک کە لە ساڵی 2010 هەڵهاتووە.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی هاتووە "رۆژی 16-3-2010 لە گەڕەكی سەرچنار لە شاری سلێمانی كەسێك كوژرا و تۆمەتباری رووداوەكە هەڵات، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردو دوای ئەوەی زانیاری لەسەر شوێنی تۆمار دەستكەوت كە لە دەرەوەی وڵاتەوە هاتووەتەوە و دانیشتووی قەزای فەلوجەیە، سەرەنجام توانرا ئەمڕۆ 22-8-2020 تۆمەتبار بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان دەستگیربكرێت و دانی ناوە بەتاوانەكەیدا كە بە پیلان كوژراوی لە قەزای كەلارەوە هیناوەتە سلێمانی و كوشتویەتی دواتر بەرەو ئەوروپا هەڵاتووە".

ئاماژە بەوەشکراوە "لەئێستادا تۆمەتبار (أ ، أ ، خ لەدایكبووی 1990) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی مادەی 406 لەیاسی سزادانی عیراق راگیراوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan