کوردستانی

حکومەت بودجەی بەڕێوەبەرایەتییەکی کەمکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەت بودجەی بەڕێوەبەرایەتییەکی کەمکردەوە
مەودا میدیا-

بە هۆی وشکەساڵییەوە قەیرانی کەمبوونەوەی ئاوی خواردنەوە لە سنووری گەرمیان سەریهەڵدا، بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێم بەپێی پێویست هیچ پلانێکی پێشکەش بە هاوڵاتییانی ئەو سنوورە نەکردووە.

نەوزاد حەمید ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری گەرمیان تایبەت بە مەودا میدیای راگەیاند "سەرەڕای قورسی قەیرانی وشکەساڵی لە گەرمیان هیچ بودجەیەکی تایبەتیان بۆ تەرخاننەکراوە".

ئاماژەی بەوەکرد "جگەلەوەی بودجەی تایبەت بۆ بەرنگاربوونەوەی قەیرانی وشکەساڵی تەرخان نەکراوە، بەشە بودجەی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بەراورد بە ساڵانی رابردوو کەمکراوەتەوە و هیچ کارئاسانییەکیان لە وەزارەت و ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ نەکراوە".

هاوکات ئەوەشی خستەڕوو "هەرچەندە وا لە کۆتایی هاوین نزیک دەبینەوە، کەچی تازە داوای دەرخستەیان لێ کراوە"، لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەشی ئاشکرا کرد "بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری گەرمیان بەگوێرەی توانا و بە تەنکەر ئاو دەگەیەنێتە ئەو شوێنانەی پێویستیان پێیەتی یان ماتۆڕی ئاو و بۆڕییەکانیان بۆ چاک دەکەنەوە".

باسی لەوەشکرد "بەهۆی گەورەیی قەیرانەکان و کەمبوونەوەی ئاوی خواردنەوەی دەیان گوند بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بە تەنها ناتوانێت بەرەنگاری وشکەساڵی ببێتەوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan