کوردستانی
داوا دەکرێت لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان یەکبگرنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سیاسەتمەدارێکی رۆژهەڵاتی کوردستان داوادەکات حزبە کوردییەکان لەهەر چوار پارچەی کوردستان یەکبگرن، چونکە بارودۆخی سیاسی کورد و کوردستان زۆر هەستیارە.
خالید عەزیزی، وتەبێژی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "یەکگرتنەوەی هەردوو حزبی دیموکراتی کوردستان و حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەرئەنجامی لەیەک تێگەیشتن و رێکەوتن و یەکتر قبووڵکردنە، بۆیە ئەو یەکگرتنەوەیە پەیامی گرنگی تێدایە بۆ حزبەکانی هەرێمی کوردستان چونکە دۆخەکە بۆ کورد و کوردستان هەستیارە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئیتر کاتی ئەوە نەماوە خەڵکی دیکە لەسەر ناکۆکییەکانی ناوماڵی کورد تۆمەتبار بکەین، بەڵکو پێویستە کورد لەناو خۆیدا جیاوازییەکان قبووڵبکات و گرنگی بە گفتوگۆ بدەن".
س.ر

بیروڕا