کوردستانی
کرێکارێک کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە ئاشکرایکرد ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناحیەی تەوێڵە کرێکارێک کە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە لە خانوویەک کەوتە خوارەوە و برینداربوو، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
موقدەم بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە بە مەدا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 22ی ئابی 2022 لە ناحیەی تەوێڵە لەکاتی کارکردندا کرێکاریکی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان بەناوی(بەرزان ئەیوب یوسف) تەمەن 39 ساڵ دانیشتووی تەوێڵە لەسەر خانوویەک دەکەوێتەوە خوارەوە بەسەختی برینداردەبێت، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە بەهۆی سەختی برینەکەی گیانلەدەستدەدات".
وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو "دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە رێکخراوە لەبنکەی پۆلیسی تەوێڵە تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کراوە".
س.ر

بیروڕا