کوردستانی

غەیاس سورچی: حکومەتی عیراق لە پاراستنی سنوورەکان هەرێمی کوردستان بەرپرسە

مەودا میدیا - سلێمانی |


غەیاس سورچی:  حکومەتی عیراق لە پاراستنی سنوورەکان هەرێمی کوردستان بەرپرسە
مەودا میدیا-

سەرەڕای ناڕەزایەتییە ناوخۆییەکان بەرانبەر بۆردوومانەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، هێشتا هێزە ئاسمانییەکانی تورکیا بەردەوامن لە بوردوومانەکانیان و حکومەتی عیراق بە کەمتەرخەم ئەژماردەکرێت لەوبارەیەوە.

غەیاس سورچی، کارگێڕی مەڵبەندی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە موسڵ رایگەیاند "بەهۆی بێدەنگی حکومەتی عیراقەوە هێزە ئاسمانییەکانی تورکیا بەردەوامن لە بۆردوومانی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان".

وتیشی "حکومەتی عیراق لەسەر ئەو هەڵوێستانەی تورکیا بێدەنگە، لەکاتێکدا بۆردوومانی خاکی وڵاتێکی دیکە لەلایەن وڵاتێکی هاوسنوورەوە پێچەوانەی سەرجەم یاسا نێودەوڵەتییەکانە".

هەروەها باسی لەوەشکرد "حکومەتی عیراق لە پاراستنی سنوورەکان بەرپرسە ئەگەر حکومەتی بەغدا رێوشوێنی پێویست بەرانبەر ئەو پێشێلکاریانە بگرێتەبەر ئەوا کاریگەریی بەهێزی دەبێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan