کوردستانی
روونکردنەوە لەبارەی خانەنشینی ئەم مووچەخۆرانەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی كه‌مئه‌ندامی وارسی خانه‌نشین روونکردنەوە دەدات و بەرچاو روونی دەدات بە ئەو کەسانەی بڕیارەکە دەیانگرێتەوە.
لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە "سه‌ره‌تا كاتێك پرۆژه‌ی یاسای چاكسازی مووچه و خانه‌نشینی هاته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له بابه‌تی كه‌مئه‌ندامان ماده‌كه وادارێژرابووكه كه‌مئه‌ندامی هه‌موو ئه‌و به‌رێزانه‌ی مووچه‌یه‌كی دیکەیان هه‌یه ببڕدرێت، ئێمه داكۆكیمان كرد كه نابێت كه‌مئه‌ندامی مووچه‌خۆر ببردرێت، بۆیه پێشنیارمانكرد كه‌بكرێته ده‌رماڵه‌ی له بری په‌ككه‌وته‌یی، به‌سوپاسه‌وه هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پشتگیری پێشنیاره‌كه‌ی ئێمه‌یان كرد، به‌ڵام كاتێك هاتینه سه‌ر نووسینی رێنمایی یه‌كه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رووبه‌رووی كێشه‌یه‌كی یاسایی بووینه‌وه سه‌باره‌ت به خانه‌نشین، چونكه به‌پێی یاسای گشتی خانه‌نشینی گشت ده‌رماڵه‌كان ده‌بڕدرێت".
ئاماژە بەوەشکراوە "هه‌ر بۆیه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی وه‌زاره‌تمان و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگیمان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌مئه‌ندامی خانه‌نشینان ئه‌نجامدا، گه‌یشتینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ته‌نها به هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ماف و ئیمتیازاتی كه‌مئه‌ندامان ده‌توانین چاره‌سه‌ری بكه‌ین، بۆیه هه‌ر زوو یاساكه‌مان هه‌مواركرده‌وه كه هه‌ر كاتێك فه‌رمانبه‌ر خانه‌نشین ده‌بێت كه‌مئه‌ندامیه‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه لیستی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ر به وه‌زاره‌تمان، دواتر رووبه‌روی كێشه‌ی وارسی خانه‌نشین بوینه‌وه هه‌ر بۆیه بۆ ئه‌م بابه‌ته نووسراومان كرد بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و له‌گه‌ڵ به‌رێزان سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌ن و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون و د. عه‌لی عادل، راوێژكاری یاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئه‌م بابه‌ته‌مان تاوتوێ كرد تا ده‌ره‌چه‌یه‌كی یاسایی بۆ بدۆزینه‌وه، چونكه یاسای چاكسازی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه په‌سه‌ندكراوه و بۆ هه‌موو مادده‌كان پێویسته یاساییانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ین، هه‌ر بۆیه به‌رێوه‌به‌ری یاسایی وه‌زاره‌تمان له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی دیراساتی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری چه‌ند جارێك كۆبوونه‌ته‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌ره‌چه‌یه‌كی یاسایی بۆ جاری دووه‌میش نووسراوی جه‌ختكردنه‌وه‌مان بۆ دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه تا وه‌ڵام وه‌ربگرین".
ئەوەشخراوتەڕوو "ئه‌و به‌رێزانه‌ی وارسی خانه‌نشینن كاتێك ده‌چن بۆ وه‌رگرتنی خانه‌نشینیه‌كه‌یان داوای نووسراوی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ن كه له‌لای ئێمه مووچه‌كانیان ببڕن، هه‌ر بۆیه ئه‌م بڕیاره له به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی خانه‌نشینییه‌وه‌یه كه پاڵپشته به یاسای چاكسازی له مووچه و ده‌رماڵه‌ی خانه‌نشینی نه‌ك بڕیاری وه‌زاره‌تمان، به‌ڵام ئێمه له‌هه‌ستكردنمان به به‌رپرسیار‌یه‌تی به‌رامبه‌ر كه‌مئه‌ندامان له هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین تا چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان بكه‌ین، به‌داخه‌وه هه‌ندێ كه‌ناڵ و سایت به‌بێ وه‌رگرتنی ڕای وه‌زاره‌تمان هه‌واڵی ناراست بڵاو ده‌كه‌نه‌وه وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی یان".
س.ر

بیروڕا