کوردستانی
بڕیار لەسەر دانانی کامێراکانی هاتۆچۆ دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبێتەوە و بڕیار لەسەر دانانی کامێراکانی هاتوچۆ بدات کە بووەتە مایەی نیگەرانی بەشێکی زۆری هاوڵاتییان.
ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە بانگهێشتنامەیەکدا بانگی سەرجەم ئەندامەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کردووە بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوە ئەمڕۆ سێشەممە 22ی ئابی 2022 کە بڕیارە کاتژمێر 10:00ی بەیانی بەڕێوەبچێت بۆ دەنگدان لەسەر بڕیاری دانانی کامێراکانی هاتوچۆ بۆ تۆمارکردنی تیژڕەوی ئۆتۆمبێل.
بەشێکی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دانانی کامێراکانی هاتوچۆ رەتدەکەنەوە لەلایەن کۆمپانیاوە، چونکە پێیان وایە لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان نییە.
س،ر

بیروڕا