کوردستانی

کەی ساڵی نوێی خوێندن دەستپێدەکات؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەی ساڵی نوێی خوێندن دەستپێدەکات؟
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەپێی ساڵنامەی خوێندن بێت ساڵی نوێی خوێندنی (2022 - 2023) لە رۆژی 13ی ئەیلولی 2022 دەستپێدەکات و ئامادەکارییەکانیش بۆ ئەو مەبەستە دەستیپێکردووە.

د. سەیوان عەلی، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئامادەکارییەکانی ساڵی نوێ خوێندنی (2022 - 2023) دەستیپێکردووە و ساڵنامەی خوێندن دیاریکراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "چەندین قوتابخانە نۆژەنکراوەتەوە، هەروەها بەشێکی زۆری کتێبەکان چاپی نوێیان بۆ کراوە و ئامادەکارییەکان زۆر بە باشی بەڕێوەدەچن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan