کوردستانی

لە شەش مانگدا دەست بەسەر ملیۆنێک و 84 هەزار و 764 تۆن کەرەستەی ماوەبەسەرچوودا گیراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە شەش مانگدا دەست بەسەر ملیۆنێک و 84 هەزار و 764 تۆن کەرەستەی ماوەبەسەرچوودا گیراوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری بازرگانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری چالاکیی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی بڵاوکردەوە.

بەپێی ئامارەکە بێت، لە ماوەی ئەو شەش مانگەدا 38 هەزار و 109 سەردان هەبووە 10 هەزار و 650 پسوڵەی سزادانیش دەرکراون، هەروەها دەست بەسەر ملیۆنێک و 84 هەزار و 764 تۆن کەرەستەی ماوەبەسەرچوودا گیراوە.

ئامارەکان بە پێی ئەو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆیانەی ناویان هاتووە، بەو شێوەیەن:

شاری هەولێر:

حەوت هەزار و 723 سەردان

لەم سەردانانەدا، 507 حاڵەتی پسوولەی سزادان دەركراوە.

دەست بەسەر 166 هەزار و 229 تۆن كەرەستەی ماوە بەسەرچوودا گیراوە.

شاری سلێمانی:

سێ هەزار و 806 سەردان

لەم سەردانانەدا، 223 حاڵەتی پسوولەی سزادان دەركراوە.

دەست بەسەر 804 هەزار و 229 تۆن كەرەستەی ماوەبەسەرچوودا، گیراوە.

شاری دهۆك:

نۆ هەزار و 615 سەردان ئەنجامدراوە.

لەم سەردانانەدا، 152 حاڵەتی پسوولەی سزادان دەركراوە.

88 هەزار و هەشت تۆن كەرەستەی ماوەبەسەرچوو، دەستی بەسەردا گیراوە.

ئیدارەی گەرمیان:

حەوت هەزار و 251 سەردان هەبووە.

لەم سەردانانەدا، 141 حاڵەتی پسوولەی سزادان دەركراوە.

26 هەزار و 432 تۆن كەرەستەی ماوەبەسەرچوو، دەستی بەسەردا گیراوە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan