کوردستانی
دوو گرووپی داعش لە سلێمانی دەستگیردەکرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمشەو زانیاریی لەبارەی دەستگیركردنی دوو مەفرەزەی تیرۆریستانی داعش لە سلێمانی بڵاودەكاتەوە.
ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمشەو زانیاریی لەبارەی دەستگیركردنی دوو مەفرەزەی تیرۆریستانی داعش لە سلێمانی بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند "ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی سەر بە دەزگای ئاسایشی ھەرێم، دوو مەفرەزەی تیرۆریستانی داعش دەستگیردەکەن، كە تیرۆریستە دەستگیراوەکان پەیوەندییان بە رووداوە نەخوزراوەکەی ئەسحابەسپییەوە ھەیە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ھێزەکانی ئاسایش بەڵێنی دەستگیرکردنی تیرۆریستانی رووداوەکەی ناوبازاڕی سلێمانی ( ئەسحابەسپی) یان جێبەجێکرد کە ( ئەحمەد شەوکەت ) تێدا شەھید بوو.
لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، كاتژمێر 8:00ی ئەمشەو بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی لەوبارەیەوە زانیاریی زیاتر بڵاودەکاتەوە.
ر. ئ
بیروڕا


