کوردستانی
لیژنەیەک بۆ نووسینەوەی رەشنووسی دەستوور پێكدەهێندرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆبوونەوە و بڕیاردرا بە راسپاردنی لیژنەی یاسایی بۆ پێكهێنانی لیژنەیەكی تایبەتمەند بە مەبەستی بۆ نووسینەوەی رەشنووسی دەستووری هەرێمی كوردستان.
ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆبوونەوە و بڕیاردرا بە راسپاردنی لیژنەی یاسایی بۆ پێكهێنانی لیژنەیەكی تایبەتمەند بە مەبەستی بۆ نووسینەوەی رەشنووسی دەستووری هەرێمی كوردستان.
پەرلەمانی كوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ سێشەممە كۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان، بە سەرپەرشتی د. رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچوو.
ئاماژە بەوەشکراوە، تەوەری یەكەمی كۆبوونەوەكە گفتوگۆ كردن بووە لەسەر پرسی نووسینەوەی دەستوور، ئاماژەش بە ناوەڕۆكی ئەو نامەیە كرا كە سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاراستەی پەرلەمانی كوردستانی كردبوو سەبارەت بە نووسینەوە و ئامادەكردنی رەشنووسی دەستووری هەرێمی كوردستان، لەمبارەیەوە راوبۆچوونی سەرجەم فراكسیۆنەكانی پەرلەمان خرایەڕوو، سەرجەمیان كۆكبوون لەسەر بوونی دەستوورێک بۆ هەرێمی كوردستان.
ئەوەش خراوەتەڕوو، پێشنیازكرا لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان رابسپێردرێت بۆ ئامادەكردنی پێشنیازەیاسایەك بە مەبەستی دروستكردنی لیژنەیەكی تایبەتمەند بۆ نووسینەوەی رەشنووسی دەستووری هەرێمی كوردستان.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، كاری لەپێشینەی پەرلەمان بریتیدەبێت لەو پرۆژە و پێشنیازە یاسایانەی كە بە قۆناغە پەیڕەوییەكاندا تێپەڕیوون و دەخرێنە دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان، هاوكات فراكسیۆنەكان لەبارەی پرسی هەڵبژاردن و كۆمسیۆن، راو بۆچونەكانی خۆیان خستووەتەڕوو.
ر. ئ
ر. ئ
بیروڕا


