کوردستانی
قایمقامییەتی سلێمانی گۆشتفرۆشی بیز دادەخات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قایمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن ساغکردنەوەی گۆشتی خراپبوو، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی گۆشتفرۆشی بیز لەگەڕەکی بەختیاری دادەخات.
لە راگەیەندراوێکدا قایمقامییەتی سلێمانی ئاماژە بەوەش دەکات، لەکاتی سەردانی لیژنەکە لەکۆگای دوکانەکەدا دەست بەسەر زیاتر لە بڕی (230) کیلۆگرام گۆشتی خراپبودا گیراوە کەخاوەنەکەی بەنیازبووە بەسەر هاوڵاتییاندا ساغیبکاتەوە.
باسی لەوەشکردووە، بەفەرمانی قایمقامی سلێمانی گۆشتفرۆشی بیز دادەخرێت و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکارە یاساییە تووندەکان دەکرێتەوە.
ر. ئ
بیروڕا


