کوردستانی
تاکسیمیتەر بۆ تاکسییەکانی کوردستان دادەنرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
باس لە دانانی تاکسیمیتەر بۆ تەکسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت، واتە نرخی گواستنەوە سەرنشین بەپێی کیلۆمەتر دەبێت، سەرۆکی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە پەرلەمانی کوردستان، دەڵیت "ئەگەر نرخی بەنزین هەرزان نەکرێت و جێگیر نەکرێت ئەو پرۆسیە سەرناگرێت".
لوقمان وەردی، سەرۆکی لیژنەی شارەوانی، گواستنەوە و گەیاندن و گەشت و گوزار لە پەرلەمانی کوردستان لەو بارەیەوە لە لێدوانێکدا بە مەودا میدیا راگەیاند "ئەرکی حکومەتە کە سووتەمەنی بۆ هێڵەکانی گواستنەوەی گشتی دابین بکات و چاودێریی نرخیش بکات، بۆئەوەی بارگرانی نەکەوێتە سەر هاوڵاتی".
ئاماژەی بەوەشکرد "نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان نەک ئەوەی هەر گرانە، بەڵکو خەیاڵییە، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان کەمتەرخەمە کە نەیتوانیوە سووتەمەنی بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکات".
راشیگەیاند "پێش ئەوەی بیر لە دانانی تاکسیمیتەر بکرێتەوە دەبێت، نرخی بەنزین بۆ شۆفێرانی تاکسی کەمبکرێتەوە و جێگیریش بکرێت، ئەوکات دەکرێت بیر لەدانانی ئەو سیستمەبکرێتەوە"، وتیشی "سبەی لیژنەکەیان لەسەر ئەو پرسە و چەندی پرسی دیکەی گرنگ کۆدەبێتەوە".
ر. ئ

بیروڕا