کوردستانی
ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی 17 تیرۆریستی راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی 17 تیرۆریستی لە چەند هەڵمەتێکی جیاجیا لە لە سلێمانی، چەمچەماڵ، تەکیە و باریکە راگەیاند، کە دووانیان ژنن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند "17 تیرۆریستی شانەی نەنوستووی داعش لەلایەن ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی سەر بەدەزگای ئاسایشی ھەرێمەوە دەستگیکران کەدووانیان ژنن".
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند "17 تیرۆریستی شانەی نەنوستووی داعش لەلایەن ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی سەر بەدەزگای ئاسایشی ھەرێمەوە دەستگیکران کەدووانیان ژنن".
دەقی راگەیاندراوەکەی ئاسایش:
17 تیرۆریستی شانەی نەنوستووی داعش لەلایەن ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی سەر بەدەزگای ئاسایشی ھەرێمەوە دەستگیکران کەدووانیان ژنن .
تیرۆریستەکان لە سەربنەمای زانیاری ھەواڵگری و بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە، لەچەند ھەڵمەتێکی جیادا لە سلێمانی، چەمچەماڵ، تەکیە و باریکە دەستگیرکراون .
مەفرەزەی یەکەمی تیرۆریستە دەستگیراوەکان،
کە پیلانیان دانابوو چەند ئەفسەرێکی باڵا لەھێزی پێشمەرگە و چەند مامۆستایەکی دیاری ئاینی تیرۆر بکەن.
گروپەکە پێکھاتوون لە ( حەوت ) تیرۆریست کە لەڕێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە دەکەونە ژێر کاریگەری فکری توندڕەوی داعش و بانگەشە بۆ بڵاوکردنەوەی کاروچالاکییەکانی تیرۆریستان دەکەن و دوای خۆڕێکخستنیان، سەرەتا پیلان دادەنێن بۆ تیرۆرکردنی مامۆستا فاتیح شارستێنی بانگخواز و عەمید سەردار و موقەدەم رزگار حەمە ساڵح و بابان تەھا لە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و تەقاندنەوەی چەند بارەگایەکی حزبی.
کەدوای بەدەستھێنانی بەڵگەی دروست و سەلمێنراو، و زانیاری لەسەریان، کەپیلانی تەواویان داڕشتووە بۆ جێبەجێکردنی تیرۆرکردنی ژمارەیەک مامۆستا و زانای ئاینی کە داعش تەکفیریان کردوون و لەگەڵ ئەو ئەفسەر و پێشمەرگانەی ھێزی پێشمەرگە و ئاسایش کە بەشداربوون لە شەڕی رووبەروبوونەوەی تیرۆریستانی داعش تا ترس و دڵەڕاوکێ بڵاوبکەنەوە. پاش رەزامەندی بەڕێز دادوەر ئۆپراسیۆنی دەستگیرکردنی ئەندامانی مەفرەزە و گروپەکان دەستیپێکرد
رۆژی 14ی ئابی 2022 لەناوبازاڕی سلێمانی لەئەسحابەسپی تیرۆریستی ھەرە تاوانبار ( ئاکام بەھادین ) ناسراو بە ئاکام کوردی لەگەڵ چەند تۆمەتبارێکی تر کە پیلانی تیرۆرکردنی مامۆستا فاتیح شارستێنی بانگخواز و ژمارەیەک ئەفسەر و پێشمەرگە دادەنێن و ناوبازاڕی سلێمانی و ئەسحابەسپی دەستنیشاندەکەن بۆ وەرگرتنی پارەو چەک و ئەنجامدانی چالاکییەک تا بەھۆی قەرەباڵغییەوە بتوان مەرامەکانیان جێبەجێ بکەن و ھەڵبێن .
ئەم تیرۆریستانە دەخرێتەژێرچاودێری و لەکاتی ھەوڵدانیان بۆ وەرگرتنی چەک و پارەکە و جێبەجێکردنی چالاکییەکەیان ھێزەکانمان جوڵەیان پێدەکرێت بۆ دەستگیرکردنیان لەو کاتەدا لەئەسحابەسپی ، تیرۆریستان رووبەڕووی ھێزەکانمان دەبنەوەو تەقەکردن روودەدات و ئاکام بەھادین و تۆمەتبارێکی تر دەستگیردەکرێن و ژمارەیەک تیرۆریستیی تریش ھەڵدێن کە بەداخەوە بەھۆی ئەم رووداوەوە ھاووڵاتی ئەحمەد شەوکەت کە لەخێزانێکی دڵسۆزو خەباتگێڕن شەھید بوو.
پاشان لێکۆڵینەوەکان چڕترکرانەوەو تیرۆریستانی تر لەھەمان مەفرەزە لەچەند ئۆپراسیۆن و ھەڵەمەتێکدا دەستگیرکران .
- تیرۆریست ( محەمەد ئیبراھیم ) ناسراو بە ئەبو جولەیبیب شەوی ١٦ ئابی ٢٠٢٢ لە سلێمانی دەستگیرکرا
- تیرۆریست ( رێبین سادق ) شەوی ١٦ ئابی ٢٠٢٢ لە سلێمانی دەستگیرکرا
- تیرۆریست ( فریشتە حاتەم ) رەگەزی ژن شەوی ١٨ / ١٩ ئابی ٢٠٢٢ لە باریکە دەستگیرکرا .
- تیرۆریست ( شیفا محەمەد ) ناسراو بەجیھاد کوردی رەگەز ژن شەوی ١٨ / ١٩ ی ئابی ٢٠٢٢ لە باریکە دەستگیرکرا .
- تیرۆریست ( شادمان مەحمود ) شەوی ١٩ / ٢٠ ئابی ٢٠٢٢ لە سلێمانی دەستگیرکرا
- تیرۆریست ( رێبەر ئەحمەد ) ناسراو بە ئەبو دوگمە شەوی ١٩ / ٢٠ ئابی ٢٠٢٢ لە سلێمانی دەستگیرکرا .
مەفرەزەی دووھەم گروپی چەمچەماڵ و تەکیە . ناوی تیرۆریستان و زانیاری لهسهر ئهندامانی گروپهكه و كردهوه تاوانكارییهكانیان:
ھاوکات ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی سەربەدەزگای ئاسایشی ھەرێم ، لەھەمان کاتدا جوڵەو مەرامەکانی مەفرەزەو تاقمێکی تری تیرۆریستی لە تەکیە و چەمچەماڵ دەخەنە ژێرچاودێری ورد کە پەیوەندیان لەگەڵ گروپەکەی سلێمانی دا ھەبوو و وەک شانەی نەنستووی داعش لەچالاکیدان . دوای بەدەستخستنی زانیاری دروست و ئاشکرابوونی پیلانەکانیان خرانە ژێرچاودێری شەوی ١٧ / ١٨ لەچەمچەماڵ لەکاتی ھەوڵدان بۆ دۆزینەوەی رێگایەک بۆھیجرەتکردنیان بۆ ناو تیرۆریستانی داعش پێنج ( ٥ ) لەئەندامەکانیان بەھاوکاری ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکران کەدانیشتووی تەکیەن دانیان بەتاوانەکانیاندا نا ، کە ٣ ( سێ ) جار ھەستاون بە تێکدان و شکاندنی کێلی مەرقەد و پیاوچاکانی شێخانی کانی چنار لەگوندی کانی چنار و دارئەسحابە ، و پەیکەری عەبدولرەحمان پاشای بابان - شیان لە دەربەندی بازیان سوتاندووەو لەچەندین شوێن و جێگای جیاوازیش دروشمی تیرۆریستانی داعشیان نووسیووەو ئاڵای تیرۆریستانیان ھەڵکردوەو دووجاریش ئاڵای کوردستانیان لەدەربەندی بازیان کە بەرووکاری تەکییە شێواندوەو لەھەوڵی بەدەستخستنی چەکیشدا بوون تا چەند چالاکییەک ئەنجام بدەن .
کەسەرجەمیان شەوی ١٧ / ١٨ ئابی ٢٠٢٢ دەستگیرکران
- تیرۆریست ( زێوەر زاھیر)
- تیرۆریست ( بێستون حەکیم ) ناسراو بە سەلاحەدین بن عەبدولعەزیز
- تیرۆریست ( ئەیوب کەمال )
- تیرۆریست ( بڕوا عەدنان ) ناسراوە بە مەروان کوردی
- تیرۆریست ( بەڵێن سەباح ) ناسراوە عوبەیدە کوردی
ھەرپەیوەست بەھەمان گروپەوە لەئۆپراسیۆنێکدا لە تەکیە شەوی ٢٠ /٢١ ئابی ٢٠٢٢ تیرۆریست ( محەمەد جومعە ) دەستگیرکرا .
تێبینی / دانپێدانانی ژمارەیەک تیرۆریست .
١ - محەمەد ئیبراھیم ناسراو بە ئەبو جولەیبیب
٢ -ئاکام بەھادین ناسراو بە ئاکام کوردی
٣-بەڵێن سەباح ناسراو بە عوبەیدەی کوردی
٤-فریشتە حاتەم
٥ -بڕوا عەدنان ناسراو بە مەروان کوردی
لەبارەی شکستپێھێنانی مەرامی تیرۆریستان لێکۆڵینەوەکان چڕترکرانەوە و شەوی ٢٢ / ٢٣ ئابی ٢٠٢٢ لە چەمچەماڵ و تەکیە ، ژمارەیەک تۆمەتباری دیکە کەپەیوەندیی راستەوخۆیان ھەبووە بەم گروپەوە بەھاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیراکران و لەبەر ھەستیاری دۆسێ کە ، ناو زانیارییەکانیان بە شاراوەیی ھێڵرایە تا تەواوبوون لێکۆڵینەوەکان زانیاری زیاتر بۆ کۆمەڵانی خەڵک ئاشکرادەکەین .
......
بەناوی بەڕێوەبەرو سەرجەم ئەفسەران و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی جارێکی تر پرسەو سەرەخۆشی و ھاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی تێکۆشەری شەھید کاکە ( ئەحمەد شەوکەت ) دەکەین ، خۆمان بەبەشداری ماتەمیان دەزانین کە لەکاتی شکستپێھێنانی پیلانێکی گەورەی تێکدانی ئاسایشی ھەرێم و تیرۆرکردنی چەند مامۆستایەکی پایەبەرزی ئاینی و ژمارەیەک ئەفسەرو پێشمەرگە، شەھید بوو ، کە بەخوێنی ئاڵی کاکە ئەحمەد مەرامێکی تری تیرۆریستان لەگۆڕنرا .
ئێمە بەڵێنمان بە بنەماڵەی سەربەزی شەھید کاک ئەحمەد و روحی پاکی دا ، کەخوێنی بەفیڕۆنەڕوات و لەچەند رۆژی رابردوو بێ پشوو شەوڕۆژ لەکاردابووین تا تەواوی ئەندامانی ھەردوو گروپەتیرۆریستییەکەمان دەستگیرکرد تا رۆحی کاک ئەحمەد شادبێت .
وەک ھەمیشە بۆ ھەموولایەکی رووندەکەینەوە ھێزەکانی ئاسایش لەسەنگەری خەڵک ، سەروەری یاسا ، ئاسایش و پاراستنی سەروماڵی خەڵک و ئارامی ھەرێمی کوردستان دەبێت ، ئەرکی سەرەکیمان رووبەڕووبوونەوەی ھەر پیلانێکە کە بیەوێت ژیان لەخەڵک تێکبدات .سوپاس و پێزانینی بێپایانمان دەردەبڕین بۆ ھاووڵاتیان کە ھەمیشە ھاوکار و پشتیوانی سەرخستنی ئەرکەکانمانن
پشتیوان بەخوای گەورەو بەھاوکاری ھەمووان و ھێزه ئەمنییەکان ، بەردەوامین لە پاراستنی کوردستانەکەمان و سەقامگیری زیاتری ئاسایش و رووبەڕووبوونەوەی یاساشکێنان و ھەڵھاتوان لەیاسا .
لەگەڵ رێزدا
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی
ر. ئ
ر. ئ
بیروڕا


