کوردستانی
"بڕێكی زۆر به‌نزینی نۆرماڵ به‌كوالێتی زۆر باشتر گه‌یشته به‌نزینخانه‌كان"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان رایدەگەیەنێت، دوای ھه‌وڵێكی زۆر به‌رھه‌می به‌نزینی جۆری نۆرماڵ به كوالێتیه‌كی زۆر باشتر گه‌یشته به‌نزینخانه‌كان.
لە راگەیەندراوێکدا وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە "لیژنه‌كانی به‌دواداچوون و چاودێری به‌نزینخانه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌وت و كانزاكانی پارێزگاكان ھه‌وڵه‌كانیان چڕتر ده‌كه‌نه‌وه به مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵكردن و پاراستنی خه‌سڵه‌ت و كوالێتی به‌نزین، ھه‌ر به‌نزینخانه‌یه‌كیش ده‌ستكاریی خه‌سڵه‌تی به‌نزین بكات یاخود به‌نزین به‌كوالێتی خراپ و دوور له جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كان بفرۆشێت سزا ده‌درێت، سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار ده‌كرێت له رێگه‌ی داواكاری گشتییه‌وه.

لە راگەیەندراوەکە ئەوەش هاتووە "وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له نوێترین هه‌وڵه‌كانی بۆ رێكخستنی بازاڕی به‌نزین، توانیویه‌تی دوو ملیۆن و 500 ھه‌زار لیتر به‌نزین به‌كوالێتی زۆر باش رۆژانه دابین بكات و كوالێتی به‌نزین باشتر بكات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه "له ماوه‌كانی پێشتر له‌ڕێگه‌ی دابینكردنی به‌نزینی جۆری نۆرماڵ به نرخی پاڵپشتیكراو، رێگه‌ی گرت له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین توانیویه‌تی رۆژانه به دابینكردنی دوو ملیۆن و 500 هه‌زار لیتری به‌نزینی نۆرماڵ، نرخه‌كه‌ی دابه‌زێنێت و له‌ئێستاشدا كوالێتییه‌كه‌ی باشتر كردووه، ھه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ زیادكردنی بڕی به‌نزینی پێویست به كوالێتی زۆر باش".
ر. ئ
ر. ئ
بیروڕا